بەڕێوەبەری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لە رێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش دەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

تۆبایاس تونکڵ، بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی پێنجشەممە جەختی لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” كردەوە.

ئەم قسانەی تونكل لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئااوای كوردستان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هات.

ئەو بەرپرسە ئەڵمانییە لە تویتێکدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ” X ” رایگەیاند، “ئەمڕۆ لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد لە بەرلین باسمان لە پێویستی راگرتنی پەرەسەرندنەكان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە رۆژئاوای كوردستان كردەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێت بەهەموو شێوەیەك رێگری لە گەڕانەوەی داعش بکرێت”.

تونکڵ پێشوازی هەڵوێستی فەرمنگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان كرد سەبارەت بە پابەندبوونیان لە گفتوگۆ كردن لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە چارەسەرێکی هەمەلایەنەی بۆ سوریا.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی