سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی: ئەنقەرە دەبێت درک بەوە بکات کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا نییە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حازم غەبرا، سیاسەتمەدار و ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “دەبێت ئەنقەرە درک بەوە بکات کە کێشەكان جارەسەر ناكرێن لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەربازی و کوشتن”.
غەبرا، ئەندامی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا بە نۆرس پرێس راگەیاند، لێدوانەكان لەسەر ناردنی هێزی ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و تورکیا “بەس نییە”.
دوێنێ چوارشەممە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئامادەین بەرپرسیارێتی پاراستنی سنووری رۆژئاوای كوردستان رادەستی ئەمریکا و فەڕەنسا بكەین.
ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ” TV5 Monde” رایگەیاند، “ئەمریکا و فەرەنسا لە راستیدا دەتوانن سنوورەکان بە تەواوی بپارێزن”.
غەبرا ئاماژەی بەوەشكرد، “تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئاسمانەوە بۆردومان دەکات، و زۆرینەی قوربانیانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوەیە و پرسی پاراستنی سنوورەکان بەس نییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی پێویستە ڕێککەوتنێکی سیاسی ڕوون و ئاشکرا برێت، و دەبێت داواکارییەکانی تورکیا ڕوون بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، کێشەکەش لەوەدایە کە داواکارییەکانی تورکیا ڕوون نین”.