مونبج.. “هەسەدە” کوشتن و بریندارکردنی دەیان ئەندامی میلیشیاكانی تورکیا رادەگەیەنێت
مونبج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە نزیک مونبج، 100 چەكداری “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیایان كوشت و برینداركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێزەکانی سوریای دیموكرات رایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوان لە ڕیزەکانی “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا، لە پێکدادانەکانی دوێنێ چوارشەممە، لە باکووری بەنداوی تیشرین و باشووری رۆژهەڵاتی شاری مونبج، گەیشتووەتە 63 کوژراو و 37 بریندار”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو میلیشیانەی لە ئەنقەرە پشتیوانیان لێدەكرێت، دوێنێ چوارشەممە، هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تەل زمالە و عەلووش و تەل عرێش و تەل سیریتل، لە دەوروبەری بەنداوی تشرینی باشووری رۆژهەڵاتی مونبج، ئاماژەی بەوەشكرد كە شەڕڤانان بەرپەرچی هێرشەكەیان دایەوە و ٦٣ كەسیان لە رێزەكانی میلیشیاكان كوشت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تانکێک و 5 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 3 زرێپۆشی جۆری BMB میلیشیاكانیان تێکشکاندووە.