بۆردومانی توندی تورکیا گوندەکانی رۆژهەڵاتی عەین عیسا دەکات بە ئامانج

عەین عیسا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، بە چەکی قورس، گوندەکانی گوندەواری عەین عیسایان بۆردومان کرد کە 50 کم لە باکووری رەقە دوورە، لە باکووری سووریا.

سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بۆردومانی توند بە چەکی قورس گوندەکانی: موشێرفا، ئەلجەهبەل و ئەلفەتاسەیان کردۆتە ئامانج؛ لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە هیچ زیانێکی بۆردومانەکە نەکردووە، کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە ناوچە سنوورییەکان لە باکووری سوریا بۆردومانی توندی هێزەکانی تورکیا بەخۆوە دەبینن.

چوارشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دڵسۆزیان، گوندەواری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسایان، لە باکووری رەققە، بە چەکی قورس و تۆپ بۆردومان کرد، لەو کاتەدا بە پێنج گولە سایلۆکانی شارۆچکەکەیان کردە ئامانج.

ئامادەکردنی: گۆلستان محەمەد – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی