مەسرور بارزانى ‌هاكان فيدان بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەكەن

هەولێر – نۆرس پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ ‌هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.