سەرکردەیەکی سیاسی داوای یەکخستنی دیدگا و داواکارییە سیاسییەکانی کورد لە سوریا دەكات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فوئاد عەلیكۆ، ئەندامی لیژنەی سیاسی پارتی “یەکیەتی کوردستانی– سوریا” داوای یەکخستنی دیدگا و داواکارییە سیاسییەکانی کورد لە سوریا کرد و رایگەیاند، ئێستا کاتەكە گونجاوە بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەکانی یەکێتی نیشتمانیی کورد لە سوریا بۆ پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتوو بۆ ئەوەی داوای مافەکانی کورد لە سوریای نوێدا بكەن.
عەلیكۆ و پارتەکەی کە یەکێکە لە گەورەترین پارتەكانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد، داوایان لە هەردوولا کرد، كە “شەڕی میدیایی” ڕابگرن و قسە لەسەر خاڵە ناكۆكەكان بکەن.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە لە لێدوانێكیدا بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە نێوان هەردوولادا لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەیە سەبارەت بە دیدگای سیاسی هاوبەش بە سەرپەرشتی ئەمریکا، و “دەتوانرێت لەسەر ئەو رێككەوتنە بەردەوامبن، و ئەو خاڵانەی كە لەسەری ناكۆكن، دەتوانرێت دوابخرێن و دواتر بە هێمنی گفتوگۆیان لەسەر بكەن بۆ لێکتێگەیشتن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شاندەی دەجێتە دیمەشق دەبێت شاندێکی یەکگرتووی کوردی دەبێت، كە پێكهاتبن لە جەندین ئەکادیمی و یاساناس و ” خاوەنی لێهاتوویی دانوستان و خاوەن ئەزموونبن لە پرسە دەستوورییەکان”، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا دەبێت ئەو دوو لایەنە رێكبكەون، دواتر پارتەكانی دیكە بشداری بكەن، و بۆ هەڵبژاردنی کەسایەتییە سەربەخۆکان کە شایستەی ئەم ئەرکە مێژووییەن بۆ رۆژئاوای كوردستان”.
ئەندامی لێژنەی سیاسی پارتی “یەکیتی” ئاماژەی بەوەدا کە “دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی کورد جێگەی سروشتی خۆی لە دەوڵەتی سوریادا وەک هاوبەشی ڕاستەقینە بگرێتە دەست، لە ڕێگەی دانپێدانانی دەستووری لە دەوڵەتێکی فرەنەتەوەیی دیموکراتی فیدراڵی”.
ڕوونیشی کردەوە: “ئەمڕۆ دوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاستەقینەمان هەیە کە لەگەڵمان کاردەکەن لە کۆکردنەوەی دیدگاکانمان ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە کە هەمیشە دووبارە نابێتەوە و دەبێت سوودی لێ ببینین”.