کۆبوونەوەیەکی ئەمریکا و ئەوروپا لە رۆما سەبارەت بە دۆخی سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا سەبارەت بە دوخی سوریا لە رۆما کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات
لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە بلینکن لەگەڵ هاوتا ئەوروپیەکانی کۆدەبێتەوە بۆ پشتگیریکردن لە گواستنەوەی سیاسی ئاشتیانە و هەمەلایەنە بە سەركردایەتی سورییەكان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی ئەو وەزیرانەی ئاشكرا نەكردووە كە كە لەكەڵ بلینكن كۆدەبنەوە.
دوێنێ یەکشەممە، بلینکن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر بارودۆخی سوریای تاوتوێ کرد و پشتیوانی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی گشتگیر و ئاشتیانە کرد.
رۆژی هەینی ڕابردوو وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان لەسەر خواستی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سوریا کردەوە، کە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكانی سوریا بكات.