بەهۆی تەقینەوەی مینێك لە دێرەزوور گەنجێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکیش برینداربوو
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، گەنجێک گیانی لەدەستدا، منداڵێکیش برینداربوو، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگ لە شاری ئەلبوكەمالی گوندەواری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەک لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مینێکی چێندراو لە نزیک ڕێگایەکی لە شارۆچکەی سەیالی گوندەواری ئەلبوكەمال، بە شوانێك تەقیوەتەوە.
تەقینەوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هادی ئەلعیدی تەمەن ١٩ ساڵ و برینداربوونی رەمزی فەتاحی تەمەن ١٢ ساڵ.
بریندارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “عائیشە” لە ئەلبوكەمال و باری تەندروستی ناجێگیرە.
دانیشتوانی ناوچەكە بەردەوامن داوای پاككردنەوەی ئەو ناوچانە دەكەن مین و پاشماوەكانی جەنگ.
ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد