رۆژئاوای كوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی بۆردومانەكانی سەر ژێرخانە خزمەتگوزارییەكان رابگرێت
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوە هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، هەروەها هێرشنەكاتە سەر ژێرخانی ئابووری و خزموتگوزارییەكان.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، چەند ناوچەیەکی گوندەواری مونبج كەوتونەتە بەر هێرشەكانی توركیا و میلیشیاكانی، بەتایبەتی بەنداوی تیشرین، کە بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەكان، مەترسی رووخانی لەسەر دروستبووە، و نزیكەی رۆژانەش بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدەن كە ترس لە رووخانی ئەو بەنداوە هەیە.
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی بەنداوی تیشرین و شارەوانی شەعب لە جەرنییە و کارگەی شەکر لە مەسكەنە، “تاوانێکی ئاشكرا و پێشێلکردنی سەرجەم پەیمان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “تورکیا سورە لەسەر دروستكردنی قەیرانی مرۆیی، ئەم قەیرانەش لە شاری حەسەكە و گوندەکانی دروست بووە، کە بەهۆی داگیرکردنی وێستگەی عەلوک لە سێرێ کانیێ، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بێ ئاون، دەیەوێت ئەوەش لە بەنداوی تیشرین دووبارە بكاتەوە.