میلیشیاكانی سەر بە تورکیا كەلوپەلی مزگەوتێک دەدزن لە مونبج
مونبج – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، میلیشیاكانی “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا، دزییان لە مزگەوتێکی گوندەواری باشووری مونبج كرد.
سەرچاوەیەك لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەندامانی میلیشیای “جەیش وەتەنی” پاتری و بڵندگۆکانی مزگەوتی گوندی عەلووشیان لە باشووری گوندەواری مونبج دزیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام لە شوێنە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، و ماڵ و دووكانی هاوڵاتییان، دزی دەكرێت، ئەمەش وایکردووە دانیشتوانی گوندەکان لیژنە پێکبهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دزییانە.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی دووكانێكی فرۆشتنی ئامێری پەیوەندی لە ناحیەی ئەبو قلقل لە باشووری مونبج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەكەوێت كە دووكانەكە تێكدراوە و دزی لێكراوە.
ئامادەکردنی: زانا ئەلعالی – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد