“هەسەدە” کوشتنی 72 چەکدار میلیشیاكانی تورکیای لە گوندەواری مونبج رادەگەیەنێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات کوشتنی 72 چەکدار میلیشیاكانی توركیا و بریندارکردنی ژمارەیەكیان راگەیاند، لە گوندەواری مونبج و بەنداوی تشرین.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، “هەسەدە” رایگەیاند، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مونبج “ گورزێكی كوشندەیان لە میلیشیاكانی سەر بە توركیادا لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی مونبج و گوندەواری بەنداوی تشرین، کە نزیکەی 72 چەكداری میلیشیاكانیان كوشت و دەیان چەكداریان برینداركرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی میلیشیاكانیان لەناوبردووە.

“هەسەدە” ئاماژەی بەوەشدا کە هێزەکانیان لە شارۆچکەی دێر حافزی گوندەواری حەلەب “ئۆتۆمبێلێکی گەورەی سەربازیی میایشیاكانیان كردۆتە ئامانج و چەرجەم چەكدارەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكەیان كوشتووە، هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی میلیشیاكان خۆی بە شارۆچكەكە تەقاندۆتەوە .”

ئێوارەی دوێنێ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێنج هێرشی ئاسمانی “توند”یان بۆ سەر بەنداوی تیشرین و گوندەکانی دەوروبەری ئەنجامداوە، و تۆپخانەكان بە چڕی ناوچەكەیان تۆپبارانكرد، و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاش بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.

“هەسەدە” رایگەیاند كە هەوڵێکی هێزەکانی تورکیایان پووچەڵکردەوە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لەسەر گردێک لە ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تیشرین، و تۆپخانەیەك و كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیایان تێکشکێندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەكەدا ئەندامانی میلیشیاكان و هێزەکانی تورکیا كوژراون، بەڵام ژمارەی كوژراوانی ئاشكرا نەكرد “  لەكاتێكدا چەكدارەكانی دیكە لە ناوچەی دروستكردنی بنكە سەربازییەكەی توركیا هەڵاتوون”.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد