وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ نۆرس پرێس: کورد دەبێت رۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سوریای نوێدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆژی هەینی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پێویستە کورد رۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سوریای نوێدا.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا بایربۆک، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بۆ دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، ئەویش لە یەکەم سەردانیاندا دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.
وەزیری فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، شانبەشانی هاوپەیمانە کوردەکانمان لە رۆژئاوای كوردستان شەڕی داعش دەكەین.
ڕوونیشیکردەوە، گەڕانەوەی “تیرۆر” و داعش، فەرەنسا و هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، كە پشتیوانی ئاگربەستی هەمیشەیی لە سوریا دەکەن.
بارۆ بۆ نۆرس پرێس هەموو لێدوانێكی رەتکردەوە کە پێشتر لەلایەن هەندێک میدیای ناوخۆیی و عەرەبییەوە بڵاوکرابوونەوە.