داعش هێرش دەکاتە سەر ئاژەڵداران لە ناوەڕاستی سوریا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

شەوی پێنجشەممە، چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” هێرشیان کردە سەر ئاژەڵداران لە بیابانی رۆژهەڵاتی حومسی ناوەڕاستی سوریا، و شوانێكیان كوشت.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری تەدموڕی سوریا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەکدارانی داعش، دوای نیوەشەو بە دوو ئۆتۆمبێل هێرشیان کردە سەر شوانەکان لە بیابانی نێوان تەدموڕ و حومس.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەستیان بەسەر دەیان سەرە مەڕدا گرتووە بە بیانووی ئەوەی ئەوە مەڕی ئەفسەرێکی پێشووی هێزەکانی حكومەتی دیمەشق بووە.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە شواێك بە ناوی “سەلمان خزەیر” دوای کشانەوەی ئەندامانی داعش بە دەمانچەیەکەوە تەقەی کردووە، بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی شوانەکانی دیکەی نزیک خۆی، دوای تەقە كردنەكەی ئەندامانی “داعش” گەڕانەوە و دەست بەجێ كوشتیان.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان