دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا لە مۆسکۆ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەسەد یەکشەممەی ڕابردوو نەخۆش کەوتووە و داوای پزیشکی کردووە، دواتر دەستی بە کۆکەیەكی توند کرد.
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەکی ڕووسییەوە دەڵێت: “هەموو هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی بڕوا بەوە بكەین کە هەوڵی تیرۆرکردن درابێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەسەد لە شوقەکەیدا چارەسەری بۆ کراوە و بڕیاربوو دووشەممەی ڕابردوو باری تەندروستی سەقامگیر بێت، بەڵام پشکنینەکانی دەرکەوتووە کە ژەهر لە جەستەیدا هەیە، و تا ئێستاش رووسیا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.