هیجری: هێشتا زووە باسی ڕادەستکردنی چەک بكرێت لە سوریا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ حیکمەت هیجری، ڕێبەری ڕۆحی کۆمەڵگەی دروز رایگەیاند، هێشتا زووە باس لە ڕادەستکردنی چەک بكرێت لە سوریا.

هیجری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشكرد “ڕادەستکردنی چەک ڕەتدەكەینەوە تا ئەو کاتەی دەوڵەت دروست دەكرێت و دەستوور بۆ زامنکردنی مافەکانمان دەنوسرێت”.

ناوبراو ڕایگەیاند کە “زۆر زووە باس لە ڕادەستکردنی چەک بکرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “دەوڵەت دەبێت مەدەنی بێت.”

هیجری ڕایگەیاند، “ئێمە نیگەرانین بە دۆخی ئێستا ئەگەر هەموو پێكهاتەكانی سوریا بەشداری نەکەن”، ڕوونیکردەوە “ئێمە پابەندین لەگەل هەموو لایەنێك بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک کە ڕێز لە تایبەتمەندی پێكهاتەكان بگرێت.”

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی سەقامگیرین نەک دەوڵەتێکی کاتی” جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێویستمان بە چاودێری نێودەوڵەتی هەیە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی سوریا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هیچ بۆشایییەک دروست نەبێت کە بەرەو دواوەمان ببات .”

داڕشتنەوەی: محەممەد قازی