قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم فڕۆکەی فریاگوزاری مرۆیی سعودیە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و کەلوپەلی خۆراک و فریاگوزاری و پزیشکی هەڵگرتبوو.
ناوەندی یارمەتی و فریاگوزاری مرۆیی شا سەلمان یەکەم كاروانی فریاگوزاری سعوودیە بۆ سوریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالیدەوە بەڕێكرد.
فڕۆکەکە خۆراک و هاوكاری و پێداویستی پزیشکی گواستەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو بارودۆخە سەختەی کە ئێستا سوریا پێیدا تێدەپەڕێت.
عەبدوڵڵا رەبیعە، ڕاوێژکاری دیوانی شاهانە كە سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندەکەیە، بۆ ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە، “واس” رایگەیاند كاروانی ئاسمانی فریاگوزاری ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکرد، و لە داهاتوودا هاوكاری زیاتر دەنێرن.
وتەبێژی ناوەندی فریاگوزاری شا سەلمان رایگەیاند، “ئێمە گرنگییەکی زۆر دەدەین لە هاوکاریکردنمان بۆ سوریا بۆ نۆژەنکردنەوەی کەرتی وزە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمڕۆ فڕۆکەی دووەم کە هاوکاری مرۆیی هەڵگرتووە دەگاتە سوریا”.