بۆردومانی چڕی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری حەسەکە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا گوندێکی باشووری شاری عامودایان بە هاوەن و تۆپ، بۆردومان کرد، هەروەها گوند و شارۆچکەکانی باکوری حەسەکەشیان بۆردومان کرد، تۆپبارانکردنی پچڕپچڕ لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوای نزیکەی دوو مانگ لە ئارامی، تۆپخانەکانی تورکیا، نزیک کاتژمێر 9:30 سەرلەبەیانی گوندی “جرنەک” یان لە رۆژئاوای شارۆچکەی عامودا، گوندەواری قامیشلۆ، بە سێ گولەهاوەن کردە ئامانج.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، هێزەکانی تورکیا گوندەکانی ” ئەلعەبوش، ئەلتەویلە، تەل تەویل” یان لە گوندەواری تل تەمر لە باکووری حەسەکە، بە چەکی قورس، بۆردومان کرد، بەپێی سەرچاوەیەکی دیکە.

هەروەها ناوەندی شارۆچکەی زەرگان و گوندەوارەکەی، لە باکووری حەسەکە، روبەڕووی تۆپبارانی تورکیا بوەووە.

بەپێی سەرچاوەکانی ناوچەکە، بۆردومانەکە تا ئێستا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە، هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا چڕکردۆتەوە، بەهۆی بۆردومانی گوندی قەرەموغەوە لە رۆژهەڵاتی کۆبانی هاوڵاتیانی سڤیل برینداربوون.

ئامادەکردنی: محمد ئەلعەمری – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف