“هەسەدە” سیستەمی رادار لە بنکەیەکی سەربازی تورکیا لەناو دەبات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

 ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناوبردنی دوو ئامێری ڕادار و سیستمی شێواندن و زرێپۆشێکی سەر بە سوپای تورکیایان لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاقی باشووری کۆبانی راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا “هەسەدە” رایگەیاند، تورکیا “ دۆخی ئێستای سوریا دەقۆزێتەوە و بنکەی سەربازی نوێی لە ناو خاکی سوریا دامەزراندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” تورکیا دوو بنکەی نوێی لە مونبج و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دامەزراند و لە وەڵامی ئەو داگیركەرییە، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا و دوو ئامێری ڕادار و سیستەمێکی شێواندن و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی هێزەكانیتوركیایان لە رۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق لەناوبرد”.

تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستان و شاری كۆبانێ دەكات، لە ڕاگەیەندراوەکەی “هەسەدە”دا هاتووە “ئەم هەوڵانەی تورکیا لە چوارچێوەی پلانی داگیرکەریدایە بۆ داگیركردنی خاكی سوریا، و پلانێكی کۆلۆنیالیزمی ئاشكرایە.”

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە