برینداربوونی هاوڵاتیانی سڤیلی گوندەواری کۆبانی بە بۆردومانێکی تورکیا

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی تورکیا بە چەکی قورس بۆ سەر گوندی قەرەموغ، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی، هاوڵاتیانی سڤیل برینداربوون.

شایەتحاڵێکی چاودێر لە گوندی قەرە موغ، 20 کم رۆژهەڵاتی کۆبانی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گوندەکە تۆپبارانی قورسی تۆپخانەکانی تورکیا بەخۆوە دەبینێت.

لە نێو بریندارەکاندا، خەلیل ئەلبەدر (18 ساڵ) هەبوو، لە کاتێکدا ناسنامەی ئەوانی دیکە نەزانراوە، گوندەکەش تا ئێستاش تۆپبارانی پچڕپچڕ بەخۆوە دەبینێت.

بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکە، بۆردومانی تورکیا لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و بە گولەی “دۆشکە” و قەناس و هاوەن و تۆپ گوندەکەیان کردۆتە ئامانج.

لە شانزەی مانگی ئابی ڕابردوودا، تۆپخانەکانی تورکیا گوندی قەرەموغیان بۆردومان کرد، دواتریش ماڵی عەبدۆ حەنیفی منداڵەکەیان کردە ئامانج کە لە ئەنجامی بۆردومانێکی پێشووی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵدا، قاچی بڕدرابوەوە.

ئامادەکردنی: سامرعوسمان – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی