دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، لە تەقینەوەیەکدا کە بە هێرشێکی “تیرۆریستی” ناوی برا، سەرکردەیەکی هەواڵگری ئێران کوژرا و جێگرەکەی بریندار بوو، هەروەها ئەنجامدەری هێرشەکەش لە پارێزگای ھورمزگان لە باشووری ئێران کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی “فارس” رایگەیاند، موجتەبا شەهیدی بەڕێوەبەری هەواڵگری شاری بەندەر لەنگە، لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیسی ئەو شارە لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران، بە هۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهیدی كوژرا، جێگرەکەی برینداربوو، هەروەها هێرشبەرەکەش كوژرا.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەنجامدەری ئەو هێرشە دەستبەجێ دوای دابەزینی شەهیدی لە ئۆتۆمبێلەکەدا لە بەردەم بینای هەواڵگری پۆلیس، لە بەرامبەر بینای بەندیخانەی بەندەری لەنگە خۆی تەقاندەوە، کە بووە هۆی برینداربوونی شەهیدی و دواتر نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە کاتێکدا دەزگای “تەسنیم”ی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە بە “ئامێرێکی کۆنترۆڵی دوور” ئەنجامدراوە و ئەنجامدەری هێرشەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراوە.