کەناڵێکی ئیسرائیلی بۆ یەکەمجار زانیاری لەسەر كوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران بڵاودەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی زانیاری نوێی سەبارەت بە كوشتنی ئیسماعیل هانیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لە تارانی پایتەختی ئێران ئاشکرا کرد.

کەناڵە ئیسرائیلیەکە لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی تیرۆرکردنی هەنییە بەڵاوكردەوە تیایدا نووسیویەتی “لە شەوی تیرۆرکردنی هەنییە، ساردكەرەوەی ژووری هەنییە تێکچوو، ئەمەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکیان کردەوە”.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس چەند جارێک بینراوە کە چووە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژووردا دەماوە، هەروەها مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژوورەکەیدا تیرۆریکردووە بۆ ئەوەی کەسی دیکە زیانی پێنەگات .

لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی چاودێری سەربازی ئیسرائیل ڕێگەی بە بەڵاوكردنەوەیدا.

لە لێکۆڵینەوەکەدا تیرۆرکردنی هەنییە بە یەکێک لە مەترسیدارترین و هەستیارترین تیرۆرەکانی مێژووی هەواڵگری ئیسرائیل دانرا.

ڕۆژی 31ی تەمووز، بزووتنەوەی حەماس کوژرانی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی خۆی، ئیسماعیل هەنییەی پشتڕاستكردەوە، ئەویش دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە تاران.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە