شەڕ و پێكدادان دوای دۆزرانەوەی تەرمی سەرکردەیەکی پێشوو لە دەرعا

دەرعا – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە شارۆچکەی مەحجەی گوندەواری باکووری دەرعا، پێکدادان لە نێوان ئەندامانی گروپێكی چەکدار کە پێشتر لە لقی ئەمنیی سەربازیی ڕێژیمی پێشوو کاریان دەکرد و گروپێكی چەکداری ناوچەكە ڕوویدا.

سەرچاوەیەک لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پێکدادانێکی توند کە تیایدا چەکی مامناوەند بەکارهات لە نێوان ئەندامانی گروپێک کە کاریان بۆ لقی ئەمنی سەربازی ڕژێمی پێشوو دەکرد و گروپێكی چەكداری ناوچەكە روویدا، دوای ئەوەی تەرمی سەركردەی گروپی ئەمنی سەربازی ڕژێمی پێشوو، رەزوان خەلیل حەمیڕ، لە شارۆچكەكە دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکدادانەکان نزیکەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوو، دواتر گروپی چەكداری ناوچەكە توانیان ئەو ئەندامانەی لقی ئەمنی سەربازی کاریان دەکرد دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە ئەوە دووەم كردەوەیە لە شاری دەرعا لەم جۆرە، بەو پێیەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تەرمی کەسێک بەناوی ئیبراهیم موسالیمە لە گەڕەکی سەدی شاری دەرعا دۆزرایەوە، كە یەکێک بوو لە ئەندامانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران.

دەرعا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، دۆخی سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە و بەرە بەرە ژیانی ئاسایی دەبێتەوە لەم شارە، بەو پێیەی دەستە و دامودەزگاکانی حکومەت گەڕاونەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دانیشتوان.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەشقەڕ – داڕشتنەوەی: مالین محەممەد