رەقە.. “ئاسایش” ژمارەیەک ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد
رەقە – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، لە شارۆچکەی كەڕامەی ڕۆژهەڵاتی شاری رەقە، 27 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە ڕێکخراوی داعش دەستگیرکردووە.
ئاسایش رایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفرەوانیان لە شارۆچکەکەدا، ئەویش “دوای زانیاری ورد سەبارەت بە بوونی شانەکانی داعش لە ناوچەکەدا”.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لەدوای زیادبوونی كردەوەكانی ئەم ڕێکخراوە هات، كە هەوڵی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەدەن .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ” ٢٧ کەس دەستگیركراون، بەشێکیان سەر بە داعشن و بەشێکیشیان تۆمەتبارن بە تاوانی جۆراوجۆر، کە دۆخێکی ناوچەكەیان تێكدابوو، هەروەها دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و كەرەستەی سەربازیدا گیرا”.