“هەسەدە” کوشتنی 17 چەکداری میلیشیاكانی تورکیای لە نزیك بەنداوی تشرین ڕادەگەیەنێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرانی 17 ئەندامی میلیشیاكانی سەر بە توركیا و برینداربوونی ژمارەیەك دیکەیان راگەیاند.
سێشەممەی ڕابردوو “هەسەدە” بەرپەرچی هێرشێك و كوشتنی میلیشیاكانی توركیای لە نزیك بەنداوی تیشرین راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا “هەسەدە” رایگەیاند، لە چەند بەرەیەکی جەنگ لە رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانمان گورزێكی كوشندەیان لە میلیشیاكانی سەر بە توركیا داوە، بەتایبەتیش لە بەنداوی تشریین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ ڕۆژی هەینی، میلیشیاكانی توركیا، لە دوو میحوەرەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، یەکەمیان لە شارۆچکەی ئەبو قلقل، ئەوی دیکەشیان لە گوندی عەلووش بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپەرچی هەردوو هێرشیان داوەتەوە و ١٧ ئەندامی ئەو میلیشیانەیان كوشتووە، لەنێویاندا “ئەبو فایز، فەرماندەی لیوای مغاویری باکوور”، لەگەل برینداركردنی ٤٠ ئەندامی دیکەی ئەو میلیشیانە.
“هەسەدە” ڕایگەیاندووە کە “چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی میلیشیاكان كراونەتە ئامانج، كە لە نێو خانووی هاوڵاتییان خۆیان حەشاردابوو، و هەروەها “گرووپێکی دیکە میلیشیاكان لە ناوچەكە لەناوبرامن”.