
هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خاڵە سەربازییەکانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسەر رووباری فورات بەسەردەكەنەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژانی هەینی و پێنجشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە نزیك ڕووباری فورات، لە ڕۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەسەرکردەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوێنێ هەینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازییان لە ناوچەی ئەبو حەمام تا هەجیین ئەنجامدا و چەند خاڵێکی سەربازی هێزەكانی سوریای دیموكراتیان بەسەركردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازییان لەسەر هێڵی ڕووباری فوڕات لە شارۆچکەی شحێل تا جەرزی لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامدا، هەروەها چەند خاڵێکی سەربازیی “هەسەدە”یان بەسەركردەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارودۆخی شەڕڤانانیان پرسی، و پشکنینیان لە دەوروبەری خاڵە سەربازییەکان ئەنجامداوە.