سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە چوونە ناو گوندەواری قەنەیترە
قەنەیترە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئیسڕائیل چوونە ناو شارۆچکەی سوەیسە لە گوندەواری قنەیترەی باشووری سووریا، سوپای ئیسڕائیل لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هێڵی ئاگربەستی بەزاندووە و چۆتە شارۆچکەکان.
سەرچاوەیەک لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو شارۆچکەی سوەیسە کە 3 کیلۆمەتر لە هێڵی ئاگربەستەوە دوورە و قەدەغەی هاتووچۆیان سەپاندووە و داوایان لە دانیشتووان كردووە، ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل داوایکردووە دانیشتوانی شارۆچکەکە ئەو چەکانەی لەبەردەستیاندایە ڕادەست بکەنەوە.