شاندێکی ئەمریکی لە کۆبانێ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی خۆسەر كۆبوونەوە

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی ئەمریکا سەردانی بارەگای بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستانی كرد لە شاری کۆبانێ، بەپێی زانیارییەكانی نۆرس پرێس، شاندەکە لە هۆتێلێک لە سەنتەری شارەکە دەمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی ماوەی مانەوەیان دیاری بكرێت.

لە ئێستادا شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ لە كۆبوەوەدان، و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، نە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و نە هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ لێدوانێکیان لەسەر سەردانەکەی نەداوە.

زرێپۆشە ئەمریکییەکان هەفتەیەک لەمەوبەر بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هاتنە ناو کۆبانێ.

لە لێدوانێکی پێشوودا بۆ نۆرس پرێس، ژەنەڕاڵ بروکس، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندبوو، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا، لەژێر پاراستن و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتیدایە و ڕێگە نادەن سەقامگیری تێکبچێت.

ئەم سەردانە هاوکات بوو لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییانە، ئەویش پاش ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر میلیشیاكانی سەر بە تورکیا لە گوندەواری مونبج دەستپێكرد.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش