داعش هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە حەسەكە و دێرەزوور دەكەنە ئامانج

حەسەکە – نۆرس پرێس

 دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، شانەکانی داعش خاڵە سەربازییەكان لە گوندەواری حەسەکە و دێرەزوور کردە ئامانج.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شانەکانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێل هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لە وادی عەریش لە شاری شەدادی باشووری حەسەکە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان كرد بە گەڕان و پشكنین لە ناوچەكە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، ئاسایش پووچەڵکردنەوەی هێرشێكی شانەکانی داعشیان بۆ سەر خاڵێكی پشكنین راگەیاند، لە شارۆچکەی سەبحای گوندەواری دێرەزوور.

ئاسایش ئاماژەیان بەوەش کردووە کە بەئامانجگرتنی شانەکانی داعش فراوانتر بووە و گەیشتۆتە شاری رەقە، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بازگەی زانکۆیان لە ناوچەی كسرات کردە ئامانج.

ئاسایش ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سە رۆژئاوای كوردستان “رێگا خۆشدەکات بۆ ئەوەی داعش ناوچەکە بکاتە ئامانج”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە