ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی دیفاع وەتەنی لە دێرەزوور کوژرا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، لە شارۆچکەیەكی شاری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی “دیفاع وەتەنی” کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی مەیادیینی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە دوو گەنج بەناوەكانی “مستەفا غەنام” و “شاکر عوجان” كرد، لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهێرشەكەدا “غەنام” كوژرا و “عوجان”، برینداربوو، و هێرشبەرەكانیش هەڵاتن.

سەرچاوەکە ئاشكرایكرد، کە ئەو دوو گەنجە ئەندامانی پێشووی هێزەکانی “دیفاع وەتەنی” بوون

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان