تورکیا بە زیاتر لە 150 گولە هاوەن بۆردوومانی گوندەواری باوکووری حەڵەب دەکات
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئۆپۆزسیۆنەکانیان بە زیاتر لە 150 گولە هاوەن، چەند ناوچەیەکی گوندەوری باکووری حەڵەبیان بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە هاوەنەکان گوندەکانی ” تنب، عەقیبە، ئیرشادییە، تاتمراش، شوارگە، عەلقیمییە، تەل عەجار، ئەبین، سوگوناکە، میاسە و زرناعیت” یان کردبوو بە ئامانج.
بەڵام سەرچاوەکە قەبارەی زیانەکانی باس نەکرد کە لەم بۆردوومانانە کەوتبوونەوە، بە رەچاوکردنی ئەوەی کە هێشتا بۆردوومانەکان بەردەوامن.
بۆردومانەکان هاوکات بوون بە فڕینی فڕۆکەی چاودێری تورکی لە ئاسمانی زۆرێک لە گوندەکانی ئەلشەهبا لە گوندەواری باکووری حەڵەب.