سیخوڕەكانی ئیسرائیل باس لە “تەقینەوەی ئامێرەكانی پەیوەندی حزبوڵا” دەكەن لە لوبنان و سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەمریکی، ڕۆژی شەممە، ڕایگەیاند كە سیخوڕەكانی مۆسادی ئیسرائیل سبەی یەکشەممە سەبارەت بە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی “پەیجەر”، لێدوان دەدەن، کە ئیسرائیل لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ، دژی ” حزبوڵا” لە لوبنان و سوریا ئەنجامیدا.
لە ڕۆژانی 17 و 18ی ئەیلولی ڕابردوو، ئامێرەكانی پەیوەندیی کە ئەندامانی حزبوڵای لوبنان بەكاریان دەهێنا، تەقینەوە و بەهۆیەوە 39 ئەندامی حزبوڵا و ئێران کوژران و سێ هەزاری دیکەش برینداربوون، بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆیتەرز لەو کاتەدا بڵاویکردەوە.
لێدوانی سیخوڕەكان لە کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی پەخش دەکرێت، کە مەرجیان داناوە ناسنامەیان ئاشکرا نەکرێت و بە دەمامکەوە دەربكەون.
بەڕێوەبەری سایتی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس لە زاری سیخوڕێكی مۆسادەوە بڵاویکردەوە، چەند جارێک ئامێرەكان تاقی كراونەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن كە كەمترین زیانی هەبێت، و لەكاتی تەقینەوەی، تەنها زیان بە تیرۆرستەكە بگات، تەنانەت ئەگەر ژنەکەی یان منداڵەكەشی لە تەنیشتیدا بێت زیانیان پێ نەگات”.
بڕیارە سیخوڕە ئیسرائیلییەكان باس لەو نهێنییانە بکەن کە تا ئێستاش لە روون نین، سەبارەت بە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی “پەیجەر” هەروەها باس لەو ئامادەکاریانەی بكەن کە ماوەی دە ساڵە كاری بۆ دەكرا.
“حزبوڵڵا”ی لوبنان تا ئێستا ڕادەی زیانەکانی ئەو تەقینەوانەی ئیسرائیلی ئاشکرا نەکردووە، لە کاتێکدا ڕاپۆرتە “باوەڕپێکراوەکان” باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکانی “بیجەر” ٥٩ کەسی لە لوبنان و سوریا كوشتووە و چوار هەزار و ٥٠٠ کەسیش بە سەختی برینداربوونە.