وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ نۆرس پرێس: هیوادارین گفتوگۆ لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێبکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیواخوازین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێبکات.

دوێنێ شاندێکی دیپلۆماسی ئەمریکی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای سەردانی وەفدەكەی بۆ دیمەشق، وردەكاری سەردانەكە و كۆبوونەوەكان و وردەكارییەكانی بۆ نۆرس پرێس ئاشكراكرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانمان و تورکیا لە گفتوگۆداین بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی دیالۆگ.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوبەشە کوردەکانمان زۆر بەتوانا بوون و هاوبەشی یەکلاکەرەوە بوون لە شەڕی داعشدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان توانییان خۆیان ڕێکبخەن و بەرگری لە خۆیان بکەن، هاوکات نیگەرانی خۆیانی دەربڕی لە پێشهاتەكانی نزیک بەنداوی تیشرین لە سوریا.

ئامادەکردنی: هیشام عەرەفات – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی