لە شەوی ڕابردووەوە هێزه‌كانی تورکیا گونده‌واری باکووری حەلەبیان كردۆته ئامانج
گونده‌واری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نگه‌ره، به حه‌وت گوله هاوهه‌ن، بۆردومانی گوندی شێخ عیسایان، له گونده‌واری باكووری شاری حه‌له‌ب كرد و زیانه‌كه‌ش ته‌نها ماددی بووه.
ئه‌مه دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا بە پێنج گولە هاون دەورووبەری گوندی “ئه‌بیه‌ن”یان لە ناحیەی شێروای گونده‌واری عەفرین کردە ئامانج.
بەپێی سەرچاوە تایبەتەكانی نۆرس پرێس، تۆپخانەكانی توركیا بە دوو تۆپ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكەی تل ریفعاتیان كرد، و بۆردومانه‌كه‌ش زه‌وییه كشتوكاڵییەكانی شارۆچكه‌كه‌ی گرته‌وه.
سەرچاوەیەکی سەربازییش ڕایگه‌یاند، سوپای سوریا؛ رێگای نێوان تل جه‌برێن و مارع-یان له باكووری شاری حەلەب كرده ئامانج و زیانەكانیش تەنیا ماددی بوون.
هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نگه‌ره، به‌رده‌وام گوند و شارۆچكه‌كانی باکووری حەلەب دەکەنە ئامانج.