یوونیسێف: نزیکەی ٥ ملیۆن منداڵی سوریا لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین
دیمەشق – نۆرس پرێس
رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یوونیسێف) دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، چوار ملیۆن و 600 هەزار منداڵی سوریا لە بارودۆخێکی “کارەساتبار”دا دەژین و بەپەلە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیە.
ئێدوارد بیگبیدار، بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای یونیسێف دەڵێت: “لە ماوەی گەشتەکەمدا بۆ سوریا، قەبارەی پێداویستییە مرۆییەکان شۆککەری كردم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، 7.5 ملیون منداڵ پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، هاوکات 6.4 ملیون منداڵیش پێویستیان بە خزمەتگوزاری بەپەلەی پاراستن هەیە.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا كە زیاتر لە 2.4 ملیون منداڵ كە دوورن لە خوێندن، مەترسی ئەوەیان لەسەرە كە كاربكەن یاخود هاوسەرگری بكەن لەو تەمەنە بچووكە یان ببنە قوربانی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دامەزراندنیان لایەنەکانی گروچە چەكدارەكانەوە.