وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت هیچ ئاگربەستێک لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات نییە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز رایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێكی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە رۆژئاوای كوردستان نیە.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیای تا کۆتایی هەفتەی ڕاگەیاند.

ئەو بەرپرسەی بەرگری تورکیا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە ڕایگەیاندووە، میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە توركیا “ئەو ناوچانە ئازاد دەکەن کە هێزە کوردییەکانی تێدایە سوریا”.

دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست بە سەرپەرشتی ئەمریكا، بەڵام تورکیا و میلیشیا چەكدارەكانی، هێرشدەكەنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە