یەکەم فڕۆکە دوای ڕووخانی ئەسەد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە بەرەو حەلەب بەڕێكەوت
دیمەشق – نۆرس پرێس
فڕۆکەیەکی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە بەرەو شاری حەلەبی باکووری سوریا بەڕێكەوت، ئەوەش یەكەم گەشتی فڕۆكەوانی سوریایە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەم مانگەدا.
بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، 43 کەس لەناو فڕۆکەكە گەشتیانكرد، کە زۆربەیان کارمەندی ڕێکخراوەکان و ڕۆژنامەنووسان بوون.
ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وەستاند، بەهۆی هێرشی دەستەی تەحریر شامەوە بۆ سەر دیمەشق و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، تا ئەمڕۆ گەشتەكان دەستیان پێكردەوە.
هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیش تا ئێوارەی 17ی ئەم مانگە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتبوو، بەپێی ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی ڕووسی.