بەڕێوبەرایەتی خۆسەر باجی سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و ناوچەکانی دیكەی سوریا هەڵدەگرێت

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، باجی گومرگی لەسەر ئەو کاڵایانەی هاوردە و هەناردە دەكرێن بۆ ناوچەکانی دیكەی سوریا هەڵگرت.

لە فەرمانی ژمارە ٣٢دا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر باجی گومرگی و باجی سەر کاڵاکانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و ناوچەکانی دیکەی سوریای هەڵگرت.

هۆکاری بڕیارەکەی وەك نیاز پاكییەك بوو بۆ ” لەبارەی یەکگرتوویی خاكی سوریا، و هاوتەریب لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی لە سوریادا ڕوویانداوە”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان