“ئاسایش”: شانەیەکی داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنین لە شاری رەقە
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند، لە هێرشێكی شانەكانی داعش بۆ سەر هێزەكانی ئاسایش لە رەقە دوو ئەندامی هێزەكانیان شەهیدبوون.
دوێنێ چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لە ناوچەی كەسراتی باشووری شاری رەقە.
ئاسایش رایگەیاند، لە هێرشەكەدا دوو ئەندامی هێزەكانیان شەهیدبوون و دوو ئەندامی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەكی مەدەنی کە لە نزیک بازگەكەدا بوو، لەکاتێکدا بریندارەکان هێشتا لە نەخۆشخانەیەکی شاری رەقە چارەسەر وەردەگرن.
راشیگەیاند، چوار چەکداری داعش بە بەکارهێنانی چەكی كلاشینكۆف هێرشەکەیان ئەنجامداوە، لەکاتێکدا چارەنووسی هێرشبەرەکانی ئاشکرا نەكراوە.