ههولێر – نۆرس پرێس
ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن پۆلیسی تاران بە بیانووی پابەند نەبوون بە باڵاپۆشی ئەشکەنجە درا و دوێنێ 16ی ئەیلوولی 2022 لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، رووداوەکە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە.
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، لە تاران تا درەنگانی شەوی رابردوو خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچووە و خەڵکی ناڕەزایەتییان بەرامبەر هەڵسوکەوتی هێزەکانی ئێران و سنووردارکردنی ئازادییەکان دەربڕیووە و ئەو کردەوەیەی پۆلیسیان سەرکۆنە کردووە.
خۆپیشاندەران درووشمی جیاوازیان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتووەتەوە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش، هێڵی ئینتەرنێتیان لە تاران و بەشێکی وڵات سنووردار کراوە، بۆ رێگرتن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزیی و خۆپیشاندانەکان.
تەرمی ژینا ئەمینی لە تارانەوە گەیێندرایەوە شاری سەقز و لە گۆڕستانی شارەکە لە رێوڕەسمێکی جەماوەرییدا بە خاک دەسپێردرێت.