داعش ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوەڕاستی سوریا دەکاتە ئامانج

دێرەزوور – نۆرس پرێس

شەوی دووشەممە/سێشەممە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە ڕۆژهەڵاتی حومسی ناوەڕاستی سوریا کردە ئامانج، و لە ئەنجامدا و شۆفێرەکەی کوژرا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شاری تەدموڕی ناوەڕاستی سوریا بە نۆرس پرێسی ڕایگەیاند، ئەندامانی داعش “بازگەیەكیان” لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان شارەکانی سەخنە و تەدموڕ دانا بوو، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێك كرد كە لە بازگەكەدا رانەوەستا و شوفێرەیكەی بەناوی “عبود ئەحمەد رەجعە”ی تەمەن (54 ساڵ) گیانی لەدەستدا.

“رەجعە” خەڵکی شاری تەدموڕە، و بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری چوبووە شاری سەخنە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان