هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو شاری دەرعا لە سوریا
دیمەشق – نرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی ئیسڕائیل چونە ناو گوندەواری ڕۆژئاوای دەرعای باشووری سوریا، ئەوە لە كاتێكدایە كە سوپای ئیسڕائیل لە كاتی روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر خاكی سوریا.
سەرچاوەیەک لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندی سیدای جۆلان لە گوندەواری ڕۆژئاوای دەرعا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئۆتۆمبێلی سەربازییەكان بڕیارە سەربازە ئیسڕائیلییەكانیش ماڵەكان بشكنن بۆ گەڕان بەدوای چەک.
لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر سوریا چڕتر کردووەتەوە، راشیگەیاندبوو “ لە گەورەتریین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئیسرائیلدا شوێنە سەربازییەكانی سوپای سوریامان لەناوبرد”.
گوندی سیدای جۆلان زیاتر لە 2 کیلۆمەتر لە هێڵی ئاگربەستەوە دوورە، لە کاتێکدا لەشکرکێشییەکان بۆ سەر شاری قنێتەرە گەیشتە زیاتر لە 4 کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی سوریا.