فەرماندە”هەسەدە” پابەندبوونی خۆیان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنی خۆی دووپات دەكاتەوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پابەندبوونی هێزەكان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی سلێمان شا بۆ شوێنی خۆی دوپاتكردەوە.

چوارشەممەی ڕابردوو، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، ئامادەین تەرمی سلێمان شا بگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆی، كە لە تەنیشت پردی قەرەقۆزاقە لەسەر ڕووباری فورات لە باشووری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.

عەبدی ئەمڕۆ لە تویتێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پابەندبوونمانی خۆمان دووپاتدەكەینەوە لە گەڕاندنەوەی مەزارگەی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنی خۆی”.

جەختی لەوەشكردەوە كە ئامادەن ڕێگا بكەنەوە و هەموو ئاسانكارییەك بكەن بۆ پەڕینەوە لە پردەكە و تا شوێنی تەرمەكە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی