بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەستپێشخەری گفتوگۆ لە سوریا دەكات و داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە دیمەشق دەکات

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە،  بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێشخەریی گفتوگۆی كرد لە سوریا بۆ بنیاتنانی سوریایەكی نوێ، هەروەها داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە دیمەشق کرد.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هاوکاری نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و بەڕێوبەرایەتی سیاسی لە دیمەشق ”لە بەرژەوەندی هەموو سوورییەکان دەبێت، و یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەم قۆناغە سەختە بە سەرکەوتوویی دەربچن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆڵی ئەرێنی وڵاتانی عەرەبی و دۆستان لە پاڵپشتیکردنی گەلی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بەرز دەنرخێنێت، هەروەها پێویستی بەردەوامبوونی ئەم پاڵپشتییە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ، لەسەر بنەمای دیموكراسی مافی پێکهاتەکان و مەزهەبەکان زامن بکات، بۆ ئەوەی بنەمایەکی گونجاو لە دەستپێکردنی گفتوگۆی تۆکمەی نەتەوەیی سوریا دابمەزرێت”.

دەستپێشخەرییەکە بریتی بوون لە “پاراستنی یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا و پاراستنی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا” و راگرتنی هێرشە سەربازییەكان لە هەموو خاکەکانی سوریا، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی تۆکمەی نیشتمانی”.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت سامان و سەرچاوە ئابوریەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکانی سوریادا دابەش بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام بوون لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بۆ دڵنیابوون لەوەی داعش سەر هەڵنەداتەوە، ئەویش بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

بەرێوبەرایەتی خۆسەر داواشیكرد، هەڵوێستی لێبوردەیی بگرێتەبەر و دووربكەونەوە لە گووفتاری کینەیی و خیانەت لە نێوان سوریادا، هەروەها کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدرێت کە تێیدا هێزە سیاسییەکانی سوریا لە دیمەشقەوە بەشداری تێدا بكەن، بۆ یەکخستنی دیدگاکان سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو.

داوای بەشداری کاریگەرانەی ژنانی كرد لە پرۆسەی سیاسی.

لە بەباننامەكەدا ئەوەش هاتووە، كە دەبێت خەڵکی ڕەسەنی ناوچە داگیركراوەكان و کۆچبەران بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، هەروەها کولتووریان بپارێزرێت، و كۆتایی بە سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی بهێندرێت.

ئاماژەی بە پێویستی کۆتاییهێنان بە “دۆخی داگیرکاری” بهێندرێت، و بڕیارەکان بۆ گەلی سوریا جێبهێڵن، و نیازپاکی لە دراوسێیەتی باش جێبەجێ بکەن.

ناوبراو پێشوازی لە ڕۆڵی بنیاتنەری وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان كە چالاکیان لە پرسی سوریا کرد، و داوای كرد كە ڕۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر بگێڕن و دیدگاکان لەیەکتر نزیک بکەنەوە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان