باڵوێزخانەی ئێران لە سوریا بەم نزیکانە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

 دوێنێ یەکشەممە، تاران ڕایگەیاند باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بەم نزیکانە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

 حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سوریا ڕایگەیاند، دەستەی تەحریر شام باڵیۆزخانەکەمان دەپارێزێت دەکات و “بەڵێنیدا كە کارە کونسوڵگەرییەکانمان لە دیمەشق دەستپێبکەینەوە”.

ئەکبەری ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی دەستەی تەحریر شام بگاتە دیمەشق، “کەسانی نەناسراو باڵیۆزخانەکەمانیان تاڵان کرد.”

پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، تاران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بكات کە ئێستا دەسەڵاتی لە سوریا گرتووەتە دەست، و تاران پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ژمارەیەک لەو لایەنە هەیە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە