ئیسرائیل چەند پێگەیەكی پێشووی ئێرانی لە دێرەزوور بۆردومان كرد
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسڕائیل سێ هێرشیان كردە سەر کۆگای چەک و پردێک و سەربازگەیەکی سەربازی ڕژێمی پێشووی سوریا، لە گەندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەک لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردە سەر کۆگایەکی چەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازی دێرەزوور، کە پێشتر هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدا جێگیرکرابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشێكی دیكەدا پردێكی كردە ئامانج کە حەوت گوندەکەی ڕۆژئاوای فورات بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەوەش دووەم هێرشە بۆ سەر ئەم پردە لە ماوەی هەفتەیەکدا.
راشیگەیاند، سەربازگەیەکی سەربازی فیرقەی ١٧ لە بیابانی مەیادیین بۆردومان كرا، لە ئەنجامدا بە تەواوی وێرانبوو.