بەڕێوبەرایەتی خۆسەر: داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین کۆبانێ لە هەڕەشەکانی تورکیا بپارێزێت

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا بوەستنەوە و ڕایگەیاند “ بەرکەوتەی هەڕەشە و مەترسی گەورە بوینەتەوە، و داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەموو جیهان دەکەین بۆ ئەوەی پێکەوە کۆبانێ بپارێزن”.

میلیشیا چەکدارەكانی تورکیا، ئەوە هەفتەیەكە هێرشیان بۆ سەر پردی پەرەقۆزاقی باشووری کۆبانێ دەستپێكردووە، هاوکات دانوستانەکانی دوێنێ شکستی هێنا بۆ گواستنەوەی تەرمی سلێمان شا لە گوندی ئاشمای ڕۆژئاوای کۆبانێ بۆ نزیك پردەكە لە شوێنی پێشتری خۆی، ئەویش داوی دەستپێشخەرییەک کە لەلایەن ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە راگەیێندرابوو.

کۆبانی ئەو شارە كوردییەیە کە لەوێوە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” رووخا، لەوێشەوە كوردەكان بەیەك هەڵوێست و یەك دەست شەڕی ئەو  ڕێکخراوە توندڕەوەیان كرد، هەر لەو شارەش هێزەكانی سوریای دیموكرات دروستكرا.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا كە ئامادەن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، دوێنێ شەممەس، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان “هەسەدە” و “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا چوونە شاری کۆبانێ.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە پشتیوانی تورکیا بۆ میلیشیاكان کردووە، كە وایكردووە هێرش بكەنە سەر مونبج و گوندەواری باکووری حەلەب و عێن عیسا، و هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی مەدەنی، و دەڵێت “ئامانجی تورکیا قڕکردنی گەلانە لە ناوچەکە و داگیرکردنی رۆژئاوای كوردستانە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەم ساتە وەختە کۆبانێ رووبەڕوی هەڕەشە و مەترسی گەورە دەبێتەوە، بۆیە دەبێت ڕای گشتی هەڵوێستی هەبێت، جۆن داعش لە لایەن چەکدارانی ئێمەوە لەناوچوو، جیهان هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵمژی، بۆیە دەبێت جیهان کۆبانێ و خەڵكەكەی بپارێزێت، و ئێمە بانگەوازی گەلەکەمان و ڕای گشتی جیهانی و دیموکراتەکان و ئازادی خوازەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین دەست لەناو دەست دەبێت كۆبانێ بقپارێزین.”

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە