فەرماندەی “هەسەدە” یەکڕیزی نەتەوەیی کورد پێویستییەکی مێژووییە

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای یەکڕیزی نەتەوەیی کورد کرد لە سوریا.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” رایگەیاند: “ یەکڕیزی نەتەوەیی کورد لە سووریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی بۆ وەلامدانەوەی مەترسییەکانی ئەم قۆناخە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە لایەنە كوردییەكان دەکەین لە بەرژەوەندییە حزبییەكان دوور بکەونەوە، و بە شێوەیەکی ئەرێنی بۆ بانگەوازە نەتەوەكەمان بڕۆن بۆ گفتوگۆ و یەکڕیزی هەڵوێست”.

 عەبدی داوای لە هەموو لایەک كرد “مامەڵەی ئەرێنییان لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد هەبێت، بۆ ئەوەی بگەن بە هەڵوێستێکی پشتیوانیکار لە گفتوگۆی سووری و بەشداریکردن لە بنیاتنانی داهاتووی سووریایەکی دیموکراتی فرەڕەنگ

 کرد کە کارلێکی ئەرێنی لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی نەتەوەیی کورد بکەن، و بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی پشتیوانی لە دیالۆگی سوریا و بەشداری بن لە بنیاتنانی داهاتووی سوریایەکی دیموکراسی و فرەنەتەوەیی.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان