دیمەشق – نۆرس پرێس
شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردە سەر پادگانی سەربازی رژێمی رووخاوی ئەسەد لەسەر ڕێگای سوەیدای باشووری سوریا.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئیسرائیل ڕۆژانە هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر شوێنە سەربازییەکان و كۆگاكانی چەك و فڕۆکەخانەکانی سوریا، بەو هۆیەشەوە زیانی گەورەی لێکەوتۆتەوە.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکەی ئیسرائیل ناوچەی تەل قەلیب و دەوروبەری شارۆچکەی ئەلكەفەریان گرتۆتەوە، کە پادگانی سەربازی لێیە لەسەر ڕێگای سوەیدا.
فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی شوێنە سەربازییەکانی چیای قاسییون لە دیمەشق و شاری مەسیافیان كرد.
چوارشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا “دڵنیابوونە لە ئاسایشی ئیسرائیل”.