قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، ژاندا محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی هێز و کەسایەتییە دیموکراتییەکان، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راوێژکاری بۆ لایەن و هێزە سیاسییەکان لە سووریا “پێویستییەکە بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی چاوەڕوانکراو.”
ئەمەش لە سەروبەندی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا دێت، کە ئەمڕۆ هەینی لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام دەبێت، کە هێز و کەسایەتییەکانی کەناراوەکانی سووریا، حومس، دیمەشق، کەسایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن، و لە شوێنەکانی دیکەی سووریاوە، تیایدا بەشدار دەبن.
ژاندا ئاماژەی بەوەدا كە لە دیدارەكەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەكرێت، لەوانە پێویستی چارەسەری سیاسی لە سووریا، بە بوونی شوناسێكی نەتەوەیی، هەروەها پرسی لامەركەزی.
ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری رایگەیاند؛ ئەوان ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوانە دەکەن، بەو پێیەی پێشتر زۆرێک لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئەنجامدرابوون، لەنێویاندا ئەو کۆبوونەوانەی لە پایتەختی سوید – ستۆکهۆڵم ئەنجامدرابوون.
دیدارەکە؛ کە لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت، بە راگەێنراوێک کۆتایی پێدێت، هەموو ئەو کۆدەنگیانە کۆدەکاتەوە کە لە ئەنجامی دوو رۆژ گفتوگۆوە دێنە ئاراوە، لەسەر بنەمای بوونی کۆدەنگی لەسەر هەندێک پرسی وەک پێویستی ناسنامەیەکی نەتەوەیی کە گشتگیر بێت بۆ هەموو سوورییەکان ، بە وتەی ” ژاندا”.
ئهندامەکەی لیژنهی ئامادهكاری پێی وابوو ههوڵدانی سورییهكان بۆ یهكخستنهوە و گهیشتن به ئۆرگانێكی سیاسی؛ قورسایی خۆی هەیە و رۆڵی خۆی لە پرۆسەی داهاتوودا هەیە، “رەوتێکی نێودەوڵەتی و پشتیوانییەکی بەرچاو هەیە بۆ کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکان لەم ڕووەوە.”
چوارشەممەی رابردوو، هێز و لایەنە سیاسییەکانی سووریا لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆکی فیدراسیۆنی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە و هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتە کرد.