پنتاگۆن باس لە ڕاوێژکاری نزیکی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات سەبارەت بە سوریا
حەسەكە – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگری لۆید ئۆستین لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هاوتا ئیسرائیلییەکەی، ئیسرائیل کاتز، ئاگادارکردۆتەوە، کە گرنگە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕاوێژی نزیکدا بن سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستای سوریا.
واشنتۆن بەرژەوەندی و سەربازانی لەسەر خاکی سوریا هەیە، لەکاتێکدا لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆ سەر سوریا ئەنجامداوە کە بە وتەی خۆی بەرژەوەندییەکانی ئێرانی كردۆتە ئامانج، ئەو هێرشانەش لە چەند رۆژی رابردەوودا و لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، چڕتر بونەتەوە بۆ سەر کۆگای چەک و ئامێری سەربازی.
پنتاگۆن راشیگەیاند، دوێنێ چوارشەممە، ئۆستن کاتزی ئاگادار کردەوە کە واشنتۆن چاودێری پێشهاتەکانی سوریا دەکات و پشتگیری لە گواستنەوەی دۆخەكە بۆ سیاسی ئاشتیانە دەکات بۆ هەموو لایەنەكان.
بنتاگۆن ئاماژەی بەوەکردووە، كە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا.